چیرۆکەکەمان

سەرەتای چیرۆکی کۆشکەکەمان

پێش ئەوەی شاژنانە ببێتە براند، لە پشت ئەم ڕەنگ و بریسکانەوە کچێک هەبوو کە عاشقی جوانیی و سیحری چاوەکان بوو.. ئەو ڕاستیەی کە چۆن برژانگێکی گونجاو دەتوانێت تەواوی ڕووخسار بگۆڕێت و هەستێک بگەیەنێت کە وشە نەتوانێت دەریبڕێت هەمیشە لە خەیاڵیدا هاتووچۆی دەکرد .. بەدوای هەموو ڕەوتێکی نوێی جوانیدا دەگەڕا، تا ڕۆژێک برژانگی کڵەستەری دۆزیەوە ، لەو کاتەوە هیچ شتێک جێگەی ئەوەی بۆ نەگرتەوە.

ئەو کات نزیک ٢٠٢١-٢٠٢٢ برژانگی کڵەستەر هێشتا باو نەبوو، نرخەکەشی هەرزان نەبوو. بۆ هەر سێتێک نزیکەی لە 50 دۆلاری سەرف دەکرد و جار لە دوای جار لە دەرەوەی وڵات داوای دەکرد، تەنها بۆ ئەوەی ئەو جوانییە و ئەو سیحری چاوانە بەردەوام بێت.

کچێک و بیرۆکەیەکی سەیروسەمەرە

لە خۆی پرسی: بۆ دەبێت بەرهەمێکی ئاوا بەنرخ، هێندە لێمان دوور بێت؟ بڕیاری دا بە هەر شێوازێک بووبێت برژانگی کڵەستەر بهێنێتە ناو کوردستان؛ بۆ خۆی و هەموو ئەو کچانەی شایەنی هەمان جوانین، بەبێ چاوەڕوانی و تێچووی زیادە و دووریی ڕێگا.

بێگومان ئاسان نەبوو. ئیرادە و ئارامگرتن و بەردەوامی ئەویست؛ بەڵام تا گەیشت بە ئەنجامی دڵخوازی وازی نەهێنا، و سەرئەنجام بەهۆی فەزڵی خوداوەند و پشتگیری و متمانەی ئێوەوەی خانمانەوە سەرکەوتوو بوو.

ناوەکەمان لە کوێوە هاتووە؟

لە زمانی کوردیدا، «شـــاژن» واتە خاوەن هێز و جوانی و متمانە ! ئەمەش بنەمای بیرۆکەی شاژنانەیە: هەر کچێک کە برژانگەکانمان بەکاردەهێنێت، ئەبێت هێندە تایبەت بێت کە بیبینێت چۆن بووە بە شاژنی شاژنەکان..

بۆ ناو کوردستان، بە خۆشەویستیەوە

یەک بە یەک جۆرەها کوالێتی جیاواز و کەرەستەی برژانگ دانانی تاقی کردەوە لە دوای چەندین مانگی درێژ خایەن یەکەم هەنگاوی نا بۆ هێنانی بەرهەمەکان بۆ ناو کوردستان تاوەکو بەرواری ١١/١١/٢٠٢٣ یەکەم کۆلێکشنی شاژنانە پێشکەش بە کوردستان کرا.

2023
شاژنانە دەستی بە کار کردن کرد ؛ کچێک و بیرۆکەیەک.
ئەمڕۆ
تیمێک کە ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر دەبێت، بە هەمان بەڵێنەوە: بە گرنگی و خۆشەویستییەوە خزمەت بە شاژنەکانی دەکات.

لە بیرۆکەی کچێکەوە، بۆ تیمێک لە شاژنەکان

ئێستاکە فەرموو بەرهەمەکانمان ببینە

دەتەوێت هاوکارمان بیت؟

دەتەوێت کۆنتێنت و ناوەڕۆکی جیاواز بۆ سۆشیاڵ میدیاکانی شاژنانە دروست بکەیت؟ بە خۆشحاڵییەوە هاوکاریی لەگەڵ ئەو خانمانە وەردەگرین کە بتوانن ڤیدیۆی جوان و ڕوون دروست بکەن و بەرهەمەکانمان تاقی بکەنەوە. ئەگەر ئەمە بۆ تۆ دەگونجێت، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە. تاوەکو بتوانین ببینە سپۆنسەری هەمیشەییت وە بەرهەمەکانمان پێش وەختە بەردەست بێت بۆت !

سەبەتەی کڕین
0 0